مسته‌فا كازمی‌ یه‌كه‌مین بانگێشتنامه‌ی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ پێگه‌یشت

به‌مه‌به‌ستی‌ پیرۆزبایی‌ كردن له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق مسته‌فا كازمی‌، دره‌نگانی شه‌وی‌ رابردوو، محمه‌د بن سه‌لمان شانشینی‌ سعودییه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فونی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق، محه‌مه‌د بن سه‌لمان بانگهێشتی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراقی‌ كردووه‌ سه‌ردانی‌ سعودییه‌ بكات.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كه‌، وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ كردن، محمه‌د بن سه‌لمان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ عێراق رۆڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ بۆ نزیكردنه‌وه‌ی‌ بیربۆچونی‌ ناوچه‌كه‌.

Back to top button