کەشناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێكی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا له ئاسماندا.
بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ش ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێ جار ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و له دره‌نگانی شه‌ویشدا ئه‌گه‌ری تاوه باران و بروسكه هه‌یه به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كاندا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵ هه‌یه به‌هۆی چالاكبوونی خێرایی با و هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.