نوێترین ئاماری گیان له‌ده‌ستدان و تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان

به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ چوار ملیۆن و ژماره‌ی مردووان له‌ سێسه‌د هه‌زار كه‌س نزیكبووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری میدیا جیهانییه‌كان، ژماره‌ی كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ریی جیهان بۆ 3ملیۆن و 917هه‌زار و 944 به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ر به‌ گوێره‌ی ئاماره‌، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ه‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 270هه‌زار و 740 كه‌س، تاوه‌كو ئێستایش یه‌ك ملیۆن و 344هه‌زار و 260 تووشبوو، چاكبوونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

Back to top button