لە هەولێر كەسێك دوای برینداركردنی براكەی خۆی دەكوژێت

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی 60 مەتری هەولێر كەسێك دوای ئەوەی براكەی بریندار دەكات خۆشی دەكوژێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، دوو كەس كە هەردوكیان پیشەیان پۆلیسی هاتوچۆیە و برای یەكدین، بەهۆكارێكی نادیار كێشە دەكەوێتە نێوانیان.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، یەكێك لەو كەسانە، تەقەی لە براكەی خۆی كردوە و بە سەختی برینداری كردوە، دواتر فیشەكێكی بەخۆیەوە ناوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پاشان برینداره‌كه‌ و ته‌رمى ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش گه‌یاندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، تیمه‌كانى پۆلیسیش خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌ن.

Back to top button