ڕوسیا و ئەمریكا لێك نزیكن لەسەر دۆخی سوریا
جەیمس جێفری سەرۆكی شاندی ئەمریكا بۆ دانوستاندن لەسەر دۆخی سوریا ڕایگەیاند كە ڕوسیا و ئەمریكا لەمەڕ پرسی سوریا لێك نزیكن
جێفری دەڵێت دەتوانم بڵێم ئێستا ڕوسیا نەرمی دەنوێنێت و لە ڕاگەیاندنەكانی ئەو وڵاتەش ئەوە ڕەنگی داوەتەوە
لەبەرامبەردا ڕژێمی سوریا ئێستا لە ھەوڵی پتەو كردنی پەیوەندیەكانیەتی لەگەڵ ئێران و وەك جاران متمانەی بە مۆسكۆ نەماوە