هەولێر : کەسێک بە تاوانی بەکار هێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کرا
لە لێداونێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ هەینی کەسێکیان بە تاوانی بە کار هێنانی مادەی هۆشبەر لە جۆری ” کریستاڵ ” دەستگیر کردووە .
هاوکات وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات تاوانبار ( م.ح.ح ) کاتێک دەستگیر کراوە بڕێک مادەی هۆشبەریشی پێبووە .
تاوانبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە ، هەر بۆیە بە پێی مادەی ١٤ و بە بڕیاری داوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بۆ سزا دان و زیندانی کردن .