خەڵکی چەند ناوچەیەک لە دژی داعش چەک هەڵدەگرن
لە دوای ئەوەی چەکدارانی داعش سەرلەنوێ دەستیان کردۆتەوە بە هێرش و رفاندنی خەڵکی ناوچەکان و هێزەیەمنییەکانی عێراقیش وەک پێویست نەیانتوانیوە خەڵکانی سڤیل بپارێزن ، دانیشتوانی چەند ناوچەک بڕیار دەدەن خۆیان دەست دەنە چەک و لە بەرانبەرهێزەکانی داعش بوەستنەوە .
لەم بارەوە میدیا عێراقیەکان ئاشکرای دەکەن ، ئەمڕۆ دانیشتووانی ( ریاز ، ڕەشاد وحەویجە ) دەستیان داوەتە چەکەکانیان و لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە هێزەکانی ئەمنی عێراقی تەیدا بەشدارن ، هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان لەو ناوچانە دەست پێکردووە .
سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن بێهیوای لەهێزەکانی عێراقی وای کردووە ، خەڵک بە شێوە دیسپلینێکی سەربازی شەوان بە گرۆپ چاوەدێری ناو شارۆچەکانیان دەکەن .