راگه‌یه‌ندراوه‌ێک لە شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە

دوای ئەوەی شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆبووەوە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌ به‌غدا خسته‌ روو.

لە راگەیێندراوەکەی  شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە: لە‌ ماوە‌ی دووھە‌فتە‌ی رابردوودا، شاندی دانوستانكاری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، چە‌ندین كۆبوونە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق و لایە‌ن و حیزبە‌ سیاسییە‌كان، و ژمارە‌یە‌ك لە‌ ‌پە‌رلە‌‌مانتاران، لە ‌بە‌غدا ئە‌نجامدا، بە‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆ كردن و چارە‌سە‌ركردنی پرسی  شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

لە‌ ماوە‌ی دووھە‌فتە‌ی رابردوودا، شاندی دانوستانكاری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، چە‌ندین كۆبوونە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق و لایە‌ن و حیزبە‌ سیاسییە‌كان، و ژمارە‌یە‌ك لە‌ ‌پە‌رلە‌‌مانتاران، لە ‌بە‌غدا ئە‌نجامدا، بە‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆ كردن و چارە‌سە‌ركردنی پرسی  شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان.

بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش ‌دوو لیژنە‌ی دارایی و نە‌وتیی لە‌نێوان ھە‌ردوولا ( حكومە‌تی فیدراڵ و حكومە‌تی ھە‌رێم) پێكھێنران كە‌ وە‌ك تیمێكی ھاوبە‌ش كاریان لە‌سە‌ر دیاریكردنی گرفتە‌كان و داڕشتنی میكانیزمێكی گونجاو و یاسایی بۆ چارە‌سە‌ر كردنیان، كاریان دە‌كرد.

كۆبوونە‌وە‌كان ئە‌رێنی بوون و خاڵە‌كانی ناكۆكی نێوان ھە‌رێم و عێراق دیاری كران و تیمە‌ ھاوبە‌شە‌كان چە‌ندین پێشنییازیان ئامادە و گە‌ڵاڵە‌ كرد، بۆ ئە‌وە‌ی ببنە‌ بنە‌مای كاركردنی پێكە‌وە‌یی تا گە‌یشتن بە‌رێككە‌وتنی تە‌واوە‌تی لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی نوێی عێراق.

حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، پابە‌ندی خۆی نیشاندا لە‌سە‌ر پرسی نە‌وت و ئیلتزاماتی نە‌وتی ھە‌رێم بە‌مە‌بە‌ستی گە‌یشتن بە‌ڕێكە‌وتن.

ھە‌روە‌ھا شاندی دانوستانكار پێداگری لە‌سە‌ر شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان كردووە‌ و بە‌تایبە‌ت پرسی مووچە‌.

دە‌رئە‌نجامی كۆبوونە‌وە‌كان، لە‌سە‌ر پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم و پرسی نە‌وت، ئاراستە‌ی حكومە‌تی نوێی عێراقیش كراون و گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌داھاتوودا تا گە‌یشتن بە‌ چارە‌سە‌ری گونجاو.

ئاشكرایە‌، ئە‌و بودجە‌یە‌ی كە‌ لە‌ حكومە‌تی فیدراڵە‌وە‌ دە‌ھاتە‌ ھە‌رێم لە‌ ساڵی ٢٠١٩ و لە‌ سێ مانگی یە‌كە‌می ٢٠٢٠، نیوە‌ی ئە‌و بودجە‌یە‌ دە‌كات، كە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌یدات بە ‌مووچە‌خۆرانی ھە‌رێم، بۆیە‌ پیداگری كرا لە‌سە‌ر خەرجکردنی تە‌واوی شایستە‌ داراییە‌كان.

شاندی دانوستانكاری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان

8/5/2020

Back to top button