لە عێراق ٦۰ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

 دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەوە تا ئێستا  دوو هەزار و 603 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 104 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، هەزار و 661 کەسیش چاکبوونەتەوە. 

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا تووشبوونی 60 کەس و گیانلەدەستدانی دوو کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە پارێزگا جیاوازەکانی وڵاتەکە راگەیاند. 
بەغدا زۆرترین تووشبووی کۆرۆنای لێ تۆمارکراوە کە 19 کەس لە کەرخ، 12 لە رەسافە و سێ کەسیش لە شاری پزیشکین.
لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە، دوو هەزار و 337 پشکنینی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو ئەنجامدراون و تاوەکو ئێستاش 122 هەزار و 941 پشکنین ئەنجامدراون.

لە ئەنجامی ئەو پشکنینانە 60 کەسیان پۆزەتیڤ دەرچوون کە بەپێی پارێزگا و ناوچەکان بەمشێوەن:

رەسافەی بەغدا: 12 تووشبوو

کەرخ: 19 تووشبوو

شاری پزیشکی: سێ تووشبوو

دیالە: یەک تووشبوو

میسان: نۆ تووشبوو

بەسرە: 12 تووشبوو

زیقار: دوو تووشبوو

سەلاحەددین: دوو تووشبوو

بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی عێراق، دوو کەس لە رەسافە و شاری پزیشکیی بەغدا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە، 35 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە لە بەغدا، کەرکووک، بابل، بەسرە، زیقار، هەولێر، میسان و نەجەفن.

Back to top button