CIA راپۆرتێكی مەترسیدار لەبارەی روسیا بڵاودەكاتەوە
خواكوڕك
دوائەوەی حكومەتی ئەمریكا هەواڵی دەست وەردانی روسیای لە هەلبژاردنەكانی رابردووی وڵاتەكەی راگەیاند كە بوە هۆی دەركردنی 35 دیپلۆماتكاری روسیا لە ئەمریكا بۆ دواجار ھەواڵگری ئەمریكا ئاشكرایكرد كێ لە پشت دژە ھەڵمەتی میدیایی بووە دژی ھێلاری كلینتن
جۆن بێرنان “John Brennan” سەرۆكی دەزگای ھەواڵگری ئەمریكا هاوكات لە راپۆرتێكی سی ئای ئەی ، (CIA) یەكەم راپۆرتی فەرمی ئاشكراكراوە كە لە رێگای پلان و چالاكییەكانی هاككردنی ئیمەیڵی بەرپرسانی دیموكراتەكان لەلایەن هاككەرانی روسیاوە, دەست لە هەلبژاردنەكانی ئەمریكا وەردراوە.
هەروەها لە دوا ڕاپۆرتی ھەواڵگری ئامریكا هاتووە كە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا بەرپرسە لە هەڵمەتی كاریگەری خستنە سەر هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەساڵی 2016 بەئامانجی بەرژەوەندی “دۆناڵد ترەمپ “و شێواندنی وێنەی هیلاری كلینتۆن.
لەو بارەیەوە جۆن بێرنان سەرۆكی دەزگای ھەواڵگری ئەمریكا دەڵێت:” ئەو هەڵمەتە پێكهاتووە لە هاككردنی گروپ و كەسانی ناو دیموكراتەكان لەناویاندا “جون بودیستا “سەرۆكی كەمپەینی هیلاری كلینتۆن و ئاشكراكردنی ئەو زانیاریانە لەرێگەی لایەنی سێ یەمەوه دزەیان پێكراوە و سوودی لێوەرگیراوە بۆ بەكارھێنانی پرۆسەی دژە كەمپین و ناوزڕاندن و شێواندنی پلان و بەلێنەكانی ھەلبژاردن .
وە لە راپۆرتەكەی ( سی ئای ئەی) دەركەوتووە، كە ” ڤلادیمێر پوتن “سەرۆكی روسیا بریاریداوە بە جێبەجێكردنی هەڵمەتی هەژمون لەساڵی 2016 كە ئامانج لێی شێواندنی متمانەی جەماوەر بووە بە پڕۆسەی دیموكراتی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ناشرینكردنی وێنەی هیلاری كلینتۆن و پشتگیریكردن و پرپاگەندە بووە بۆ دۆناڵد ترەمپ.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە مۆسكۆ ژمارەیەك تەكتیكی فرەڕەھەندی ئاڵۆزی بە كارھێناوە بۆ كاریگەری خستنە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەوانە، كاری هەواڵگری، هێرشی ئەلیكترۆنی، هەوڵی ئاشكرا لەلایەن ئاژانسەكانی هەواڵی روسی و دەزگاكانی راگەیاندنی سەر بە دەوڵەت، نێوەندگیری لایەنی سێ یەم، كۆمەككردنی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
شایەنی باسە ئەو راپۆرتە كە بەفەرمانی باراك ئۆباما ئامادەكراوە، لەكاتێكدایە “دۆناڵد ترەمپ “سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بەردەوام راپۆرتەكانی هەواڵگری ئەمریكا رەتدەكاتەوە بەوەی روسیا بەرپرس بێت لەپڕۆسەی هاككردنەكان و یارمەتیدانی لە هەڵمەتی هەڵبژاردن.