ئێران: لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە ۱٥۰۰ کەس تووشی کۆڕۆنا بوونەو ٥٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە

دوای بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لەوڵاتی ئێران زۆرترین تووشبوو گیان لە دەستدان لەسەر ئاستی ناوچەکە تۆمارکراوە بەجۆرێک لە ۲٤ کاتژمێری رابردوو زیاتر لە هەزار و پێنج سەد کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.

کیانۆش جیهانپور گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندوە هەزار و 556 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار كراون و 55 كەسی دیكەش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها رایگەیاندووە کە ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لەو وڵاتە بۆ 104 هەزار كەس بەرزبوونەوە و شەش هەزار و 541 تووشبووش تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئەو ئامارانە 83 هەزار تووشبوو چاكبوونەتەوە و باری تەندروستی دوو هەزار و 700 تووشبووش ناجێگیرە.

Back to top button