وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو هیچ تووشبووی نۆێ کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم راگەیێندراوی ژمارە ٧٤ی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوە دەکات ئەمڕۆ هیچ کەس تووشی کۆرۆنا نەبووە
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٢٣٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٤٥) هەولێر، (٣٥٢) سلێمانی، (٣٠٤) دهۆك، (٣٥) هەلەبجە، (.) ڕاپەرین، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە
-هەروەها رایگەیاندووە کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥١٠٩٩) پشکنین بووە.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٧٤)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٢٧١) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١٧١) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤٩٥) لە هەولێر، (١١٩) لە سلێمانی، (٥٥٦) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩١٠٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١٦٧) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
– لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٢٣٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٤٥) هەولێر، (٣٥٢) سلێمانی، (٣٠٤) دهۆك، (٣٥) هەلەبجە، (.) ڕاپەرین،
– دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە
– کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥١٠٩٩) پشکنین بووە.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٦١) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٢٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستا
٨ی ئایاری ٢٠٢٠