نرخی نهوت جارێكی تر بهرزبوهوه

بەراورد بەرۆژانی رابردوو، جارێكی تر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوەدی و بۆ سەروو 30 دۆلار بەرز بووەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 9ی ئایار، جارێكی تر نرخی نەوت بەرزبووەتەوەو یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 30 دۆلار و 88 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.
هاوكات یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بە 24 دۆلارو 62 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.