هێرشبه‌رێكی ریال مه‌درید له‌ مه‌شقه‌كانی ماڵه‌وه‌ قاچی شكاوه‌

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كانی ئیسپانیا گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌نته‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ و پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان ئه‌نجامدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مه‌شقه‌كان، یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی لۆكا یۆڤیچ

به‌ پێی به‌یانامه‌یه‌كی ریال مه‌درید كه‌مێك پێش ئێستا ئاماژه‌ی پێ كردوه‌ لۆكا یۆڤیچی هێرشبه‌ری سڕبی یانه‌كه‌ی، شكان له‌ پاژنه‌ی پێی قاچی ڕاستی هه‌یه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕێی پشكنینی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی جۆر و چۆنیه‌تی پێكانه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یاریگاكان

رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ یۆڤیچ له‌ مه‌شقه‌كانی ماڵه‌وه‌ توشی ئه‌م پێكانه‌ هاتووه‌، بۆ چاكبوونه‌وه‌ی پێوستی به‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌،

Back to top button