کەشناسیی ھەرێم: شه‌پۆلێكى دیكه‌ى باران بارین و هه‌وره تریشقه هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك كاتدا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران و دروستبوونى برووسكه‌ى كورتخایه‌ن هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێم ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌ك شه‌ممه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا.