Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.

هێمن سلێمان: لە رووداوێكى هاتووچۆدا مێردمنداڵێك گیانی لەدەستدا

پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، لە قەزای زاخۆ ئۆتۆمبێلێك لەمێردمنداڵێكی داوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

موقەدەم هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 9ی ئایار، لەسەر رێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە سنوری قەزای زاخۆ، ئۆتۆمبێلێك لە مێردمنداڵێكی تەمەن 12 ساڵانی داوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە، لەئەنجامی رووداوەكەدا مێردمنداڵەكە گیانی لەدەستداوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش دەستگیركراوە.

Back to top button