نوسەرێكی ئەمریكی: پێویستە هاوكاری كوردستان بكرێت بۆسەربەخۆیی
خواكوڕك
مێژوونوس و توێژەرێكی ئەمریكی لە میانەی بەشداری كردنی لە پرۆژەی (TED)كە ناوەندێكی خستنەرووی لێكۆلینەوەو توێژینەوەیە, دەلێت” پێویستە هاوكاری كوردستان بكرێت بۆسەربەخۆیی”
ستیڤن مانسفیلد نوسەرو توێژەری ئەمریكی لە میانەی سمینارەكەیدا لە پرۆژەی (TED)دەلێت:” ژمارەیەكی مرۆڤ لەسەر ئەم زەویە دەژین كە نزیكەی ٣٥ ملیۆنن و یەكێك لە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتنو لە نەتەوەكانی داھاتووی جیھانە, ئەوانە كوردەكانن و من دەمەوێت كەمێكتان لەسەریان پێ بڵێم. لەگەڵ خستنە رووی ڤیدیۆیەكی پەیوەست بە ژیانو گوزەرانی كوردستان لە سمینارەكەی دا دەڵێت” ئێوە شتێك زیاتر لەوەی ھەستی پێ دەكەن دەمەوێت لەسەر كوردەكان شارەزایتان پێبلێم, پێم وایە وێنەی منداڵە جوانەكانی كوردتان لە رۆژنامەو گۆڤارو سایتەكان بینیووە بۆ ئەوەی لانی كەم لەسەریان شتێك بزانن.
ئەو نوسەرە باسی پێشمەرگە ژنەكان دەكاتو دەڵێت:”باباسی ئافرەتە پێشمەرگەكانتان بۆ بكەم كە جەنگاوەری كوردن, پێشمەرگە واتە (كەسێك كە ڕوبەڕوی مەرگ دەبێتەوە)وە ھەندێك لەوانەی كە روبەڕوی مەرگ دەبنەوە ئافرەتن و لە خۆرئاواش ھەوادارو لایەنگریان زۆرە, جەنگاوەرانی كورد بە درێژایی مێژوو بە ئازایەتی و ورە بەرز ناسراون, وە زۆرینەیان خاوەن ڕویەكی جوانن(قۆزن).
لە بەشێكی دیكەی توێژنەوەكەی كە لە سەنتەری TEDی خستە روو ئەو مێژوو نوسە دەڵێت:” ئەوەی خواستی كوردەكانە شوێنێكە كە تێیدا بژین, وڵاتێكە تایبەت بە خۆیان هەیە, ئەوە خەون و ھیوایانە, لە گەڵ نیشاندانی نەخشەی كوردستان دەڵێت ئەم نەخشەیە نەخشەی وڵاتەكەیانە لە ڕابردوودا كە كەوتۆتە دڵی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست, چیای زاگرۆس وەك بڕبڕەی پشتی وڵاتەكەیان وایە, كە دەكەوە نێوان عێراق ئێران توركیاو سوریا, ئەوان تەنھا خاكی خۆیان دەوێت, دەوڵەتێك تایبەت بە خۆیان دەوێت.
لەبارەی رۆلی ئافرەت لەكۆمەلگای كوردی دەڵێت:” ئافرەت بۆ كوردەكان جێگای شانازیە لە كاتێكدا 97% یان موسوڵمانن, ئافرەت لای كورد خاوەن پێگەیە و پلەو پۆستی دیاریان ھەیە لە ئاستە جیاوازەكاندا و تەنانەت لە بواری سەربازی و بازرگانی و دیبلۆماسیشدا, بۆیە من ئەو سێ چیرۆكە دەگێڕمەوە چونكە كوردەكان شانازی بە ئافرەتەوە دەكەن.
ئەو نوسەرە ئاماژەش بەوە دەكات كە بەریتانیا هەڵەی كردووە كە بڕیاری سایكس- بیكۆی دا, ئاشكراشی دەكات كە ئافرەتێك رۆلی هەبووە لە مۆركردنی رێككەوتنامەی (سایكس –بیكۆ)، ئەگەر چی ئاماژە بەناوی ژنەكە نادات بەڵام دەڵێت دوای سەردانی ژنێكی بەریتانی بەرەگەز فارس بۆ لای مامی لە وڵاتی فارس و سەفەری بە وڵاتانی عەرەبیدا كردووە و كاریگەر دەبێت بە كەلتوری عەرەبی و ئەمەش وا دەكات لە كاتی پێدانی زانیاری بە بەریتانیەكان بۆ دروستكردنی چەند دەولەتێك تەنها عەرەبیان لە بیر بێت و كورد لە بیر بكەن لە چوارچێوەی داڕشتنەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم توێژەرە دەشڵێت:” ئەم ئافرەتە كاریگەری هەبووە لەسەر بڕیاری بەریتانیەكان, جونكە دۆستێكی نزیكی وینستۆن چەرچڵ و ئیدوارد لۆرنس بووە, كە هەرسێكیان بەیەكەوە نەخشەدارێژەری عێراقن و كوردیان لەبیر كردووە.
لەكۆتای وتارەكەیدا ئەم توێژەرە باسی ئەو نەهامەتیانە دەكات كە بەسەر كورد هاتوون” كارەساتی هەلەبجەو ئەنفاڵكردنی كورد بە نمونە دەهێنێتەوە, هەروەها باسی ئەو كارەساتە دەكات كە داعش بەسەر كوردی هێناوە لە شنگال تا مەخمور.
شایەنی باسە ستیڤن خاوەنی كتێبی بەناوبانگی( موعجیزەی كورد) یەكێكە لە نووسەرە دیارەكانی ئەمریكا.