تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا 4 ملیۆن كهسی تێپهڕاند
دوای بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا ئهگهر چی به شێوهیهكی گشتی رێژهی تووش بوون و گیان له دهستدان لهسهر ئاستی جیهان كهمی كردووه به بهراورد لهگهڵ سێ ههفته بهر له ئێستا بهڵام ئهمڕۆ ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا 4 ملیۆن كەسی تێپەڕاند، لەو ژمارەیە زیاتر لە 276 هەزار توشبو گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 1 ملیۆن و 387 هەزار كەسیش لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە.
ء ماڵپەڕی (worldometer) كە تایبەتە بە راگهیاندن و بڵاوكردنهوهی ئامارە و داتاكان و بەردەوام ژمارەی قوربانییان و چارەسەربووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتان نوێدەكاتەوە، رایگهیاندووه كه ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە زیاتر لە 4 ملیۆن و 15 هەزار كەس، ئەمریكاش لە رووی ژمارەی توشبووانەوە لە پلەی یەكەمی وڵاتانی جیهاندایە و زیاتر لە ملیۆنێك و 322 هەزار كەس لەو وڵاتە توشی كۆرۆنا بوون.
هەروەها لەكۆی جیهاندا تا ئێستا زیاتر لە 276 هەزار و 200 توشبو بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، كە لە ژمارەی گیانلەدەستدانیشدا بەهەمان شێوە ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە و و زیاتر لە 78 هەزار و 600 توشبو لەو وڵاتە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە 1 ملیۆن و 387 هەزار كەسیش لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، لەو لایەنەشەوە بەهەمان شێوە ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە و تا ئێستا 223 هەزار و 700 توشبو لەو وڵاتە لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە.