هێمن قادر: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێر سازده‌درێت بڕیار له‌ باره‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كان ده‌درێت

دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی تۆماركردنی حاله‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گوته‌بێژی ژووری ئۆپراسیۆنی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تیایدا بڕیارده‌درێت كه‌ له ‌10ی مانگ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان هه‌ڵبگیرێت یان به‌رده‌وام بێت.

هێمن قادر، گوته‌بێژی ژووری ئۆپراسیۆنی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر، له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندووه‌: “بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكه‌ین له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك له‌وانه‌ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكان یاخود به‌رده‌وام بوون”.

هێمن قادر وتیشی: “ده‌وامی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت له‌ نێوان پارێزگاكان یاخود كۆتایی پێ بێت”.

Back to top button