كۆرۆنا گه‌یشته‌ كۆشكی سپی و له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دووه‌م كه‌س تووشی كۆرۆنا بوو

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا زۆرترین تووش بوون و گیان له‌ ده‌ستدان به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ تۆمار كران و له‌ دواهه‌مین پێشهاتدا ئه‌مڕۆ سکرتێری رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا توشی کۆرۆنا بووە و سەرۆکی وڵاتەکەش هەواڵەکەی پشتراستکردەوە.

ئاژانسی هه‌واڵی فۆكسنیوزی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌ كه‌  کەیتی میلەر، سکرتێری رۆژنامەوانی مایک پێنسی جێگری سەرۆکی وڵاتەکە تووشی کۆرۆنا بووە و ئەوەش، دووەم حاڵەتی توشبوونی کۆرۆنایە لە یەک هەفتەدا و لەناو کۆشکی سپیدا.

هه‌روه‌ها دوێنێ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتڕاستی هەواڵەکەی کردووەتەوە و دانی ناوە بەوەی کە سکرتێری رۆژنامەوانی مایک پێنس تووشی کۆرۆنا بووە به‌ڵام به‌ركه‌وته‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا نه‌بووه‌ ته‌نها لەگەڵ جێگرەکەیدا هەیبووە و هیوای خواست بارودۆخەکە بەرەو باشیی هەنگاوبنێت.

Back to top button