سەرۆكی لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان: مووچەی بایكۆت حەرامە
خواكوڕك
لەلێدوانێكی دا مەلا مەحمەد وەرتێ سەرۆكی لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەو فەرمانبەرانەی بندیوارن یانیش دەوامی خراپ دەكەن یانیش بایكۆت دەكەن و مووچە وەردەگرن، مووچەكانیان حەرامە.
سەرۆكی لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان هەروەها گوتیشی ئەو فەرمانبەرانەی مووچە لەحكومەت وەردەگرن و دەوام ناكەن، یان ئەو فەرمانبەرانەی بندیوارن مووچە وەردەگرن، یان بەنایاسایی خانەنیشن كراون یان بایكۆت دەكات و مووچە وەردەگرێت جا بەهەر بیانوێك بێت، حەرامە چونكە واجبی خۆی نەكردووە.
هەروەها لەبارەی چاوپۆشی كردن لە بندیوار و یان ئەوانەی چاوپۆشی لەدەوام نەكردنی فەرمانبەران دەكەن مەلا محمەد وەرتێ دەلێت ئەوانەش بەشێك لەگوناحەكە لە ئەستۆ دەگرن لە گوناحی ئەو كەسانەی كە دەوام ناكەن یان بندیوارن یان بایكۆت دەكەن و مووچە وەردەگرن، سەبارەت بە ئەوانەی بایكۆت دەكەن و مووچەش وەردەگرن مەلا محمەد دەلێن مووچەی ئەو كەسانەش حەرام دەبێت چونكە هیچ ئەركێكیان رانەپەراندووە لەبەرامبەر ئەو پارەیەی كە وەری دەگرن وەك مووچە بۆیە حەرامە.