مەسرور بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم بڵاوکردەوە
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 75 ساڵ بەسەر شکستی نازییەکانی ئەڵمانیا و کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، لەم رۆژەدا، رێز لەو ژن و پیاوانە دەنێم کە رێڕەوی سەدەی رابردوویان گۆڕی.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە، قوربانییەکان و هەوڵدانی نەتەوە جیاوازەکان بۆ ئەنجامدانی خەباتێکی هاوبەش کە خاوەنی جیاوازی خۆیان بوون، هەرگیز لەبیر ناکرێت.
On this day, I honour the men and women of a generation who changed the course of the last century. Their sacrifices, and the pursuit of a common struggle by many nations that had their share of differences, will never be forgotten. #Victory75 #VictoryDay
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) May 9, 2020