به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی هەولێر پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە، به‌مه‌ش ژماره‌ی چابووەکان گەیشتە 194 کەس.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌  هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٥) پێنج نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

ده‌قی راگەیەندراوی بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر:

 هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٥) پێنج نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە ( ١٩٤ ) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
٩ی ئایاری ۲٠۲٠

Back to top button