سێ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست دا

 

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە .

 

هاوکات باس لە گیان لە دەست دانی ٣ کەسی دیکە دەکات  و دەشنووسێت ٤١ کەسیش چاک بوونەتەوە  .

 

 

لە کۆتاییدا ئاماری گشتی بڵاو دەکاتەوەو دەنووسێت تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 679 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 107 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 702 کەسیش چاکبوونەتەوە.

Back to top button