كازمی بۆ باڵیۆزی ئێران:عێراق بنكەی تیرۆریستان نییە

 

مستەفا كازمی سەرپەرشتیاری یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردوو داوای كارو كارنامەی لە وەزیرانی كابینەكەی كرد.

 

لە دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران كردوو پێی ڕاگەیاند عێراق شوێن و ڕاڕەو نییە بۆ تیرۆریستان.

 

لەبەشێكی تری دیدارەكەی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران كازمی جەختی كردەوە كە عێراق ڕێ نادات بكرێتە سەكۆی ململانێی وڵاتانی دیكە

Back to top button