بنەماڵەی جەنگی: دوای دوو ئیدارەیی تەسفیەی بنەماڵەی نەوشێروان و تاڵەبانی دەكەن
لەئێستادا بنەماڵەی جەنگی كە تەواوی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كۆنترۆڵكردووە، كار لەسەر ئەوە دەكەن كوردستان دابەشی سەر دوو ئیدارەی بكەن، لە ئێستاشدا بریار وایە وەك هەنگاوی یەكەم تەواوی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناو یەكێتی بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، یەكێتی بەنیازە تیمی حكومی و فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان و حكومەت بكشێنێتەوە، بریاریشە كار لەسەر بنەمای دوو ئیدارەی بكەن، لەگەڵ بەغدا بەوەڤدێك دانووستاندن بكەن”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە لاهور جەنگی و بنەماڵەی جەنگی كار لەسەر دابەش كردنی كوردستان دەكەن بۆ دوو ئیدارەی، لەسەر سێ ئاست لەداهاتوو دا كاری لەسەر دەكەن، یەكەم هەنگاو پاشەكشەی تەواو بە فراكسیۆنی و تیمی حكومی یەكێتی”.
دوای كشانەوەیان لە هەولێر وەڤدێك دەنرێن بۆ بەغدا بۆ ئەوە دانووستاندن بكەن لەسەر دابەش كردنی كوردستان و بەهەرێم كردنی زۆنی سەوز و هەنگاوی دووەم ئەگەر نەتوانرا بكرێتە هەرێمی ئەوە بكرێتە پارێزگایەك لە عێراق، راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكەن”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات بنەماڵەی جەنگی ئەو هەنگاو بۆ دوو مەبەست دەنێن، مەبەستی یەكەم، بەتەواوی زۆنی سەوز بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان ئەویش لەناو هەرێمی كوردستاان ناتوانرێت ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەگەر توانرا هەرێمی كوردستان بكەنە دوو ئیدارەی ئەوە لەو رێگەیەوە، دەرفەت بەدەست بهێنن بۆ كۆتایی هێنان بە بنەماڵەی تاڵەبانی و كە دوو كورەكەیەتی ، وە كۆتایی هێنان بە بنەماڵەی نەوشێروان مستەفا و گۆڕان كە دوو كورەكەیەتی”.
سەرچاوەكەی خواكوڕك ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەئێستادا بنەماڵەی جەنگی لەناوەخۆی كوردستان و لەسەر ئاستی عێراق كار لەسەر ئەو دوو ئیدارەیە دەكەن، رۆژانە لەهەوڵی جدی دان بۆ دابەش كردنی كوردستان و كۆتایی هێنان بە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان”.