هەرێم بەرەو پاک بوونەوە لە ڤایرۆسی هەنگاو دەنێت
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە ٧٥ ی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات لە ٢٤ کاتژمێری ڕابروودا ، هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە .
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٧٥)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٣٤٢) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٢٣٣) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٥٠٢) لە هەولێر، (١٢٨) لە سلێمانی، (٦٠٢) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩١٠٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٧١) هاووڵاتی بوو.
- پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٧٣٣) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١٨٤) هەولێر، (٢٦٩) سلێمانی، (٢٨٠) دهۆك، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥١٨٣٢) پشکنین بووە)
- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٦٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٢٠) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی ئایاری ٢٠٢٠