هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک ماڵ بە ماڵ دەستیان کردووە بە پشکنین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/webste-qalb-wena-13.jpg)
بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتۆتە دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکوک لە گەڕەکەکانی پەنجا عەلی ۱و ۲ ،گەڕەکی قادسیە،شۆڕیجە ، بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵ بە ماڵی ئەو گەڕەکانە .
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئامانجی ئەم گەڕان و پشکنینە ، بە دوا دا گەڕانە بۆ چەند تیرۆریستێکی سەر بە هێزەکانی داعش کە گۆیا خۆیان خزاندۆتە ناو شار بۆ هێرشێکی لە ناکاو