ئێران لەكاندیدانی كابینەی ترامپ دەترسێت

خواكوڕك
دوای دەرچوونی كاندیدی كۆماریەكان (دۆناڵد ترمپ) لە هەلبژاردنەكانی ئەمریكا لە ئێستادا زۆرترین بەر بژێرانی پۆستە باڵاكانی نێو كابینەكەی ترامپ نەیاری سەر سەختی حكومەتی ئێرانن هەر بۆیە ئێران لە ئێستادا ترسی لە حكومەتەكەی ترامپ‌و پرۆژەكانی كۆنگرێس نیشتووە.

راگەیاندنەكانی ئێران ئاماژە بە ترسی دەوڵەتی ئێران دەكەن سەبارەت بە دیاری كردنی كەسایەتیەكانی ناو ئیدارەكەی ترەمپ چونكە زۆرینەیان لەوانەن كە دژی ئێرانن, ھاوكات نیگەرانی ئێران ڕونە بەرامبەر پرۆژەكانی كۆنگریسی ئەمریكی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران وپرسی تیرۆر و ھاوكاریەكی ئێران بۆ گروپە تیرۆریستیەكان.
لەو بارەوە ئاژانی تەسنیمی تایبەت بە پاسەوانی شۆرش (حرس پوری) دیاریكردنی سیناتۆر(دن كوتس) وەك بەرێوەبەری ھەواڵگری نیشتمانی لە ئیدارەكەی ترەمپ بە گرتنە بەری سیاسەتی دژایەتیكردنی ئێران ناوزەند كردووە

سەرچاوە: مالپەری الجزیرە

Back to top button