لاهور جەنگی: یەكێتی لە حزبێكی سۆشیال دیموکرات كردۆتە حزبی سۆشیال میدیا
دوای 43 ساڵ دامەزراندنی یەكێتی و خەبات و قوربانی دانی ئەو حزبە، لە ئێستادا ئەو حزبە تەواو بۆتە حزبێكی سۆسیال میدیایی و لە پرەنسیپەكانی كاری سیاسی بەتەواوی دووركەوتۆتەوە، لەژێر بریاری سۆشیال میدیا كار دەكات”.
كەسێكی نزیك لە كۆسرەت رەسوڵ لەبەرامبەر ئەو جموجۆڵەی حزبەكەی دوای كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی رایدەگەێنێت، لە ئێستادا یەكێتی وەك حزب نەماوە، بۆتە پەیچی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و بەتەواوی لە ئامانج و ئاراستەی سیاسیەكانی پاشەكشەی كردووە، ئێستا بۆتە حزبی شەری راگەیاندن”.
هەروەها ئەو كەسە نزیكەی كۆسرەت رەسوڵ دەشلێت، لاهور جەنگی خەریکە یەکێتی نیشتیمانی لە حیزبێکی سۆشیال دیموکرات بەتەواوی دەگۆرێت بۆ حیزبێکی سۆشیال میدیا ئەمەش لە داهاتوو دا زیانێكی زۆر بە یەكێتی و مێژوو و خەباتی ئەو حزبە دەگەێنێت، ئەوە هیچ كە یەكرێزی ناو یەكێتی بەتەواوی تێكدەدات”.