بڕیارەکانی مستەفا کازمی ئەگەری هەیە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێنێت

 

 

لە یەکەم هەنگاوی دەستبەکار بوونی کابینەکەی خۆیدا ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بە دەر کردنی چەند بڕیارێک ، پشتیوانی بەشێک لە خۆپیشاندەران بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت .

 

بڕیارەکانی بریتین لە

عەبدولوەھاب ساعدی کردەوە بە سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراقی

بڕیاریدا بە ئازادکردنی تەواوی ئەوانەی لە سەروبەندی خۆپێشاندانەکان زیندانیکران

٣ لە وەزیرەکانی نزیکن لە خۆپێشاندەران و بڕیاریداوە لەو ٧ وەزیرەی کە ماوە دوانیان لە خۆپێشاندەران بن

ڕاگرتنی ھەموو توندوتیژییەک دژ  بە خۆپێشاندەران

 

هەروەک لە بڕیارەکاندا دەردەکەوێت ، بڕیارەکان بەشێکی زۆر لە داوای خۆپیشاندەرانی تێدا گونجاوە و بۆتە هۆکاری ئەوەی بە شێوەیەک ئارامییەک بە سەر دۆخی خۆپیشاندەراندا بێت

Back to top button