ئەنەكەسێ راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە: رەتی كردەوە لاهور جەنگی هەر ئاگاشی لە دانووستاندن بێت

ئەنجوومەنی نیشمانی كورد ( ئەنەكەسێ) لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند”له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێكه‌وتنی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه‌ و په‌یه‌ده‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و باس له‌ رۆڵی لاهور جه‌نگی له‌و هه‌وڵانه‌دا ده‌كه‌ن. ئەنەكەسێ ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ لاهور شێخ جه‌نگی رۆڵی له‌ رێكه‌وتنی نێوان ئه‌وان و په‌یه‌ده‌ هه‌بوبێت”.

وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە”ژماره‌یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی دوایین رێكه‌وتنی نێوان ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا “ئه‌نه‌كه‌سه‌” و یه‌كێتی دیموكراتی “په‌یه‌ده‌” بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ سه‌رپه‌رشتیی نوێنه‌رانی ئه‌وان كراوه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، لاهور جه‌نگی رۆڵی له‌و هه‌وڵانه‌دا هه‌بووه‌، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ بخاته‌روو:

دەقی راگەیاندراوەكەی ئەنەكەسێ”

راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێكه‌وتنی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه‌ و په‌یه‌ده‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و باس له‌ رۆڵی لاهور شێخ جه‌نگی له‌و هه‌وڵانه‌دا ده‌كه‌ن.

 

ژماره‌یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی دوایین رێكه‌وتنی نێوان ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا “ئه‌نه‌كه‌سه‌” و یه‌كێتی دیموكراتی “په‌یه‌ده‌” بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ سه‌رپه‌رشتیی نوێنه‌رانی ئه‌وان كراوه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، لاهور شێخ جه‌نگی رۆڵی له‌و هه‌وڵانه‌دا هه‌بووه‌، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ بخاته‌روو:

 

1- دانوستان له‌ نێوان ئه‌نه‌كه‌سه‌ و په‌یه‌ده‌ به‌ نێوه‌ندگیری ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامن‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتنی كۆتایی.

 

2- ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ باس له‌ رۆڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ ده‌كه‌ن، چ له‌ رووی ئاماده‌كاری یانیش دانوستانه‌وه‌ بێت، هه‌روه‌ك ره‌تیشی ده‌كاته‌وه‌ ناوبراو و حزبه‌كه‌ی هیچ رۆڵێكیان له‌ نێوه‌ندگیری یان هه‌وڵدانێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌بێت، نه‌ ئێستا و نه‌ پێشتریش و دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكه‌ لایه‌نه‌ كه‌ هاوكاری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كردبێت و پێشتریش سه‌رپه‌رشتیی رێكه‌وتنه‌كانی پێشووی له‌ هه‌ولێر و دهۆك كردووه‌.

9/5/2020

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا

Back to top button