لاهور جەنگی بەبێ ئاگادار كردنەوەی هاوسەرۆكی یەكێتی چەندین كۆبوونەوەی گرینگی لەگەڵ ئێران كردووە
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیای خواكوڕكی راگەیاندووە، لاهور جەنگی لە دوو مانگی رابردوو چەند كۆبوونەوەیەكی بەنهێنی لەگەڵ فەرماندەی و جێگرەوەی قاسم سولێمانی كردووە، ئەمەش گۆمانی دروست كردووە كە كەسی لە ناوەرۆكەكانی ئاگادار نەكردۆتەوە”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی سەرچاوەی ئاگاداری خواكوڕك لاهور جەنگی لە چەند شوێنێك لە سلێمان و سەر سنور دانووستاندنی لەگەڵ وەڤدی سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس كردووە، بەڵام ئەوەی بۆتە جێگای پرسیار لەلای سەركردەكانی یەكێتی كۆبوونەوەكە لەدەرەوەی دەباشان بووە و هیچ راپۆرتێكی نەداوەتە هاوسەرۆكی یەكێتی”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات، ئەو كۆبوونەوانەی كە كراوە بەنهێنی كراوە و هیچ زانیاریەكی لەبارەی نەدراوە، باس لەوەش دەكە ئاراس جەنگی بەشداری كۆبوونەوەكان بووە”.