من و پارێزبه‌ندی و بێمنه‌تی، وەک قەڵا بەبەرزی دەوەستین
ئه‌وه‌نده باوه‌ڕم به‌خۆم و ڕابردووی خۆم هه‌یه، هیچ باکم نیه‌و منه‌تی هیچ که‌س و لایه‌نێکیش نازانم و هه‌ر ڕۆژ یان شه‌وێک بیانه‌وێ له‌به‌رده‌م یاسا به‌سه‌ربه‌رزی ده‌وه‌ستم و چ پێویستیش ناکات پارێزبه‌ندیم هه‌بێ یان نه‌بێ!.
ئێستا نیه ئه‌و قسه بێمنهتیه ده‌که‌م، چه‌ند ساڵێکه له‌وده‌مه‌ی هه‌ست ده‌که‌م که‌سانێکی پاشخان پیس به‌دوامه‌وه‌ن، له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵه‌یان هه‌میشه بێمهنتیم هه‌ڵبژاردوه.
ئه‌گه‌ر ڕاستیتان ده‌وێ نه‌ک خۆم به‌رده‌وام گۆتیتم حه‌ز ده‌که‌م ڕابردووی باب و باپیرانیشم هه‌ڵده‌نه‌وه چ منه‌تان نه‌بێ، ماوه‌ماوه‌ش ناوێک یان ناتۆرهیهکم بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و چ قیمه‌تی نه‌بوه لای من و خه‌ڵکی کوردستان.
من سوێندم به گۆڕی باوکی شه‌هیدم و به خاک و خوێنی شه‌هیدان و ڕۆژانی هه‌ژاری خۆم خواردوه، هیچ به‌رژه‌وندیه‌کی که‌سیم نه‌بێ و ته‌نهاو ته‌نها خزمه‌ت و دڵسۆزی و کار‌و گفتارم له پێناو کوردستان و خزمه‌ت سه‌رۆک و پارتی و ڕێبازه پیرۆزه‌که‌ی بێت.
بۆیه هه‌میشه زۆر بێمنه‌تانه ده‌نگێکی به‌رزی به‌رگری لهناحهقی بوویمه‌و، ئه‌وه‌ی بهحهرفێک زاتی کردبێ باسی پیرۆزیه‌کانمان بکات به ده‌یان دێڕو ووشه وه‌ڵامم له چنگ ناون.
ئێستاش ته‌ئکید ده‌که‌مه‌وه بێمنه‌ت و بن و چی له‌ده‌ستان دێت بیکه‌ن، له‌جیاتی ئه‌و پرته‌و بۆڵه‌ی ده‌یکه‌ن و په‌یامی لابه‌لا ده‌نێرن، ئازابان ڕۆژی ٧ی ئایار شاگرده‌کانی خۆتان بناردبایه هۆڵی په‌رله‌مان و با ده‌نگیان به هه‌ڵگرتنی پارێزبهندیهکهمان بدابایهو ئه‌و ٣ ده‌نگه‌ی که ڕه‌زامه‌ندبوون به‌هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی که خۆم یه‌کێک بووم له‌و ٣ ده‌نگه له‌گه‌ڵ ده‌نگی شاگردهکانتان بای هێنده ده‌بوو پارێزبهندیهکهم هه‌ڵبگیرێ، ئه‌وکات له‌به‌رده‌م دادگا من و ئێوه دووقسهمان ده‌کرد.
ئیتر چی ده‌ڵێن بڵێن وه‌ک گۆتم من بێمهت و بێ باکم، نهپیسخۆرو نه‌خاوه‌نی بزنس و کۆمپانیاو باڵه‌خانه‌و پاره‌و پوڵم و نه باوه‌ڕیشم وایه ته‌سلیمی هیچ ده‌سکه‌وتێک بم.
زۆر جاریش له پێناو کوردستان و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر خاترتان ده‌گرین، من سه‌ربه‌رزم و بهسهربهرزیش ده‌ژیم و ده‌مرم، باوه‌ڕیشم به‌و ڕێبازه‌ی شوێنی که‌وتووم هێنده به‌هێزه، چونکه خوێنم له پێناوی داوه، گیان و ڕۆحیشی ده‌که‌م به قوربانی، بۆیه به‌ده‌نگی به‌رزه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی به‌ردم تێبگرێ شاخی تێده‌گرم