بۆ یەکەمجار ئاشکرا دەکریت ئەگەر ئەم جۆرا نەخۆشیەت هەیە گێلاس بخۆ
گێلاس یەكێكە لەو میوانەی لەم وەرزەدا زۆرە ئەم میوەیە زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە ،توێژەرەوەكان لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە ئەو بۆیە سورەی لەپێكهاتەی ئەم میوەیەدا هەیە زۆر بەسوودە بۆ ڕێكخستنی شەكری ناو خوێن.
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری Journal of Agricultural and Food Chemistry بڵاوكراوەتەوە و تیایدا ئەوە هاتوە گێلاس و ئەومیوانەی لەپێكهاتەدا لەگێلاس دەچن سودیان بۆ دڵ زۆرە و هاوكات بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەشیان هەیە بەسوودە.
توێژەرەوەكانی زانكۆی میشغان ئەوەشیان ئاشكرا كردوە بۆیەی ئەنسۆسیانین كە لەپێكهاتەی گێلاسدا هەیە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە زۆر بەسوودە چونكە ڕێژەی ئەنسۆلینی ناو خوێن ڕێكدەخات .
سەرچاوە: slabnews