چەند زیانێکی ترسانکی زۆر خواردنی خوێ بزانە
ته‌ندروستی ڕۆژانه‌ی خوێ چێشت بۆ مرۆڤی ئاسایی و ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ده‌گۆڕێت و زۆر خوردانی خوێ چێشت و خواردنی سوێر به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و ڕۆژانه ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی ئه‌گه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی جیاواز دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باسی لێوه ده‌كات.
1- به‌رزی فشاری خوێن
2- سستی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کانی دڵ
3- جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ
4- به‌ردی گورچیله و سستی گورچیله‌کان
5- شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
6- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسك
7- زۆر بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی
8- نه‌خۆشی شه‌کره
9- کۆبوونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی له ناو له‌ش و ئاوسانی ده‌ست و پێ.