سپۆرتی کەتەلۆنی : نێیمار دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا

جارێکی تر باس و خواستی یاریزانی بەرازیلی نێیماڕ بۆ یانەی بارسێلۆنا دەستی پێ کردەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ کاتێک لە کردنەوەی دەرگای گواستنەوە یاریزانان نزیک دەبینەوە ئەوا هەواڵی گەڕانەوەی نێیماڕ ڕووپەڕی ڕۆژنامەکان داگیر دەکات، لە نوێترین هەواڵی سپۆڕتی کەتەلۆنی باس لەوە دەکات نێیماڕ گوتویەتی بەڵێ بۆ گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا

ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی لە ژمارەی بەیانی کە بڕیارە چاپی ڕۆژنامەکە دەرچێت، باسی لەوە کردووە نێماڕ بە یانەکەی ڕاگەیاندووە، نەخێر من ڕازی نیم مووچەکەم کەم بکرێتەوە، هاوین دەگەڕێمەوە بارسێلۆنا لەگەڵ ئێوە بەردەوام نابم، لە لای خۆشیەوە بارسێلۆنا چاودێری جوڵەکانی نێماڕ دەکات لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان

له هەواڵەکانی ڕۆژنامەکەدا باس لەوە کراوە، گرێبەستی پیانیج لە یۆڤیەوە بۆ بارسێلۆنا لەسەر ئەو یاریزانە وەستاوە کە بڕیارە بارسێلۆنا بیخاتە نێو گرێبەستەکە

Back to top button