چین.. 14 كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

میدیایی فەرمی دەسەڵاتدارانی چین بڵاویانکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 14 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە 12 حاڵەتیان لەناوخۆی وڵات تۆمارکراون، بەڵام هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە چین تۆمار نەکراوە.

تائێستا لە چین 82 هەزار و 901 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە چوار هەزار و 633 کەس گیانیان لەدەستداوە و 78 هەزار و 180 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

Back to top button