رووسیا: تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 200 هه‌زاركه‌سی تێپه‌ڕاند

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رووسیا یه‌كێك بوو وڵاتانه‌ی دره‌نگتر به‌ به‌روارد به‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا ڤایرۆسی كۆرۆنای پێگه‌یشت، له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م زۆر به‌ خێرای ڤایرۆسی تێدا بڵاوبووه‌وه‌، بەرپرسانی تەندروستیی روسیا ئاشكرایانكرد، زیاتر لە 11 هەزار توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 88 گیانلەدەستدانی دیكە بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون.

هه‌روه‌ها به‌ره‌پرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی رووسیا له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆی گشتی توشبوانیش لە تەواوی وڵاتەكەدا 200 هەزار كەسی تێپەڕاند.


ئەمڕۆ بەرپرسانی تەندروستیی روسیا لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەیان بەوەداوە، لەماوەی 24 كاتژمێردی رابردودا 11 هەزار و 12 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی گەیشتوەتە 209 هەزار و 688 توشبو.

هەروەها 88 گیانلەدەستدانی دیكە بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون و كۆی گشتی قوربانیانی پەتای كۆرۆنا گەیشتوەتە هەزار و 915 كەس، تائێستاش 34 هەزار و 306 توشبو چاكبونەتەوە.

Back to top button