دكتۆرهكهی كۆشكی سپی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كهرهنتینهكرا
لهگهڵ ئهوهی ههموو جیهان چاوایان له دهستی دكتۆرهكهی كۆشكی سپی ئهنتۆنی فاوچی یه بۆ دۆزینهوهی چارهسهرێك بۆ پهتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، بهڵام دوای تۆماركردنی دوو حالهتی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێو كۆشكی سپی اوچی لهگهڵ دوو ئەندامی دیكەی تیمەكە، خۆیان كەرەنتین كرد و هەر لە دوورەوە بەردەوام دەبن لە كارەكانیان.
ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانیی ئەمریكی بۆ نەخۆشییە گواستراوە و هەستیارییەكان، كە ئەندامی تیمەكەی كۆشكی سپییە بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، رایگەیاند، بڕیاریداوە خۆی كەرەنتین بكات و بۆ ماوەی دوو هەفتە هەر لە دوورەوە خەریكی كارەكانی دەبێت لەگەڵ تیمەكەی كۆشكی سپی.
فاوچی لە زۆرێك لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكانی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەردەكەوت و قسەكانی گوێلێگیراو بوون و نزیكەی 50 ساڵە لە كەرتی تەندروستیی ئەمریكا كاردەكات.
بڕیارەكەی فاوچی دوای ئەوە دێت، كە چەند كارمەند و فەرمانبەرێكی كۆشكی سپی توشی ڤایرۆسەكە بوون، كە دواترینیان فەرمانبەرێكی تیمی رۆژنامەوانیی مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی تیمەكەی كۆشكی سپی بوو و پێدەچێت بەركەوتنیان لەگەڵ یەكتر هەبووبێت.
رۆژێك پێشتریش هەریەك لە رۆبەرت ریدفیڵد و ستیڤن خان، كە بەهەمانشێوە ئەندامی تیمەكەی كۆشكی سپین بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بۆ ماوەی 14 رۆژ خرانە كەرەنتینەوە.