وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كاركردنی تاكسییه‌كانی به سیسته‌می تاك و جووت هه‌ڵوه‌شانده‌وه
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بڵاوبوەوە، بەمەبەستی رێگری کردن لە ڤایرۆسە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیێندرا،پاشان لە چوارچێوەی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان بڕیاردرا بەشێوەی تاک و جوت تەکسیەکان کاربکەن، بەڵام ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاركردنی تاكسییه‌كانی به سیسته‌می تاك و جووت هه‌ڵوه‌شانده‌وه و پاس و مینی پاسه‌كانیش ده‌ست به‌كارده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی گواستنەوەو گەیاندن کە دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە، و واژۆی ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی له سه‌ره، كاركردنی تاكسییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به سیسته‌می تاك و جووت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، پاس و مینی پاسیش له‌مه‌ودوا له‌ناو شاره‌كان ده‌ست به كارده‌كه‌نه‌وه له سه‌رجه‌م پارێزگاكان، به‌و مه‌رجه‌ی پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزی بن له ڤایرۆسی كۆرۆنا كه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ده‌رچووه.