هیچ نەخۆشێکی کۆرۆنا لە دهۆک نەماوە سەرجەم نەخۆشەکان چاکبوونەوە

 

 

دوای ئەوەی پارێزگای دهۆک نزیک بوو لەسەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، سێ حالەتی دیکەی  نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای تێدا تۆمارکرا، پاش هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە سەرجەم نەخۆشەکان  چاکبوونەوە و گەڕانەوە ناو کەسوکارى خۆیان.
حەمزە رەزیکى گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک لەوبارەیەوە رایگەیاندووە هەرسێ تووشبووەکە نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.
هەروەها راشیگەیاندوەر لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسەکە بۆ هەرێمی کوردستان، پارێزگای دهۆک کەمترین تووشبووی بووە و تەنیا  19 تووشبووی ڤایروسى کۆرۆنا لە سنوورى پارێزگای دهۆک تومارکرابوون، سەرجەمیشیان چاکبوونەتەوە. گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى دهۆک رایگەیاند ئێستا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سنوورى دهۆک نەماوە.
Back to top button