دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێ تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر چاکبوونەوەی دوو تووشبووی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە  کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۹٦) کەس.

 

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۹٦) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱٠ی ئایاری ۲٠۲٠

Back to top button