لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو زیاتر ١٦٠٠کەس لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە

ئاماری مردووان و تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا تا دێت به‌رزده‌بێته‌وه‌و له‌ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری ڕابوردوودا پتر له‌ هه‌زارو شه‌شسه‌د كه‌س به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ مردن و پتر له‌ بیست و پێنج هه‌زار كه‌سی دیكه‌یش تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

له‌و باره‌وه‌ زانكۆی جۆنز هۆبكنز كه‌ پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌دواداچوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكاو جیهان ده‌ست پێ كردووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ بیست و چوار كاتژمێری ڕابوردوودا 1615 دیكه‌ له‌ ئه‌مریكا به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ مردن و به‌وانیشه‌وه‌ ژماره‌ی مردووان بۆ 78894 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌

له‌كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووان له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و سیسه‌دو نۆ هه‌زارو پێنجسه‌دو چل و یه‌ك كه‌س.

Back to top button