بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ، ئاگادارییەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

 

 

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا داوا لە شۆفێران دەکات بە مەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانی ( ژمارە ) کاتی و دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەتوانن  لە سبەینێوە سەردانی هەردووک بەشی تۆمار و مۆلەتی هاتوچۆی هەولێر بکەن .

 

دەقی ئاگادارییەکە

ئاگاداری

سه‌رجه‌م شوفیران وهاولاتیانی شاری هه‌ولیر ئاگادا ر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئوتومبیله‌( ژماره‌ كاتی) یه‌كان وده‌رهینان یان تازه‌ كردنه‌وه‌ی مۆله‌تی شوفیری له‌به‌یانی رۆژی 2020/5/11ه‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی هه‌ردوو به‌شی تۆمارو مۆله‌تی شوفیری له‌هاتووچۆی هه‌ولیر بكه‌ن كه‌ سیستمی وه‌رگرتنی مامه‌له‌و دانانی سه‌ره‌ بۆهاتن ورایی كردنی مامه‌له‌كانیش به‌ئۆنلاینة وه‌ده‌بیت هاولاتيان لةكاتي سةردانيكردنيان بۆبه‌شه‌كانی هاتووچۆ پابه‌ندی رینماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن وه‌ده‌مامك وده‌ستكیش به‌كاربینن

وه‌ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ لینكی خۆتۆماركردنه‌ له‌سایتی هاتووچۆی هه‌ولیربۆوه‌رگرتنی كارتی سه‌ردانیكردنه‌كه‌ وه‌دیاری كردنی كاته‌كه‌ی

https://www.hawlertp.com/ahtp/

 

به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر

Back to top button