رۆژانی جەژن یاسای قەدەغەی گشتگیرجێ بەجێ دەکرێت

 

حكومه‌تی عێراق 3 بڕیاری نوێی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ركرد و به‌پێی ڕاگەیاندراوەکەی حکومەت ، رۆژانی جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر ده‌سه‌پێنرێت و لادان لەو یاسایە سزای دەبێت

نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە تویتێکدا دەنووسێت لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد

 

هاتوچۆ له‌ كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ تا 5:00ی به‌ره‌به‌یان قه‌ده‌غه‌یه‌.

له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر ده‌سه‌پێنرێت.

هاوکات ئاماژە بەوە دەدات وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ چه‌ند مه‌رجێكی بۆ سه‌لامه‌تی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ دیاری كردووه‌ و به‌ هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رپێچیكاران سزا ده‌ده‌ن.

Back to top button