وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوەیەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

 

لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان  هەمووئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە لە هەندێک ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا دا باس لە تەواو بوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن .

 

دەقی ڕاگەیاندراوەكە:

 

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە …

 

لە ھەندێك دەزگای میدیایی وا بڵاوكراوەتەوە گوایە مەترسی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە كوردستان نەماوە، بۆ ئەم مەبەستە بۆ ھاوڵاتیان ڕوونیدەكەینەوە كە لێكدانەوەیەكی جیاواز بۆ ئەم بابەتە كراوە، ئاماژە زانستییەكان تاوەكو ئێستاش ئەوە دەردەخەن كە ھەرچەندە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو خۆشبەختانە تۆماركردنی تووشبووی نوێ نەبووە، بەڵام بە ھۆی ئەوەی ئەم نەخۆشیە لە جیھان و ووڵاتانی دەوروبەر و پارێزگاكانی تری عێراق ھێشتان مەترسی بڵاوبوونەوە ھەر بەردەوامە، هاوكات لە ھەرێمی كوردستان تا ئێستا نەخۆش لە نەخۆشخانەكان و بەركەوتووان لە كەرەنتینەكان ھەر ماوە، بۆیە بەردەوام لە ڕاگەیاندراوەكان جەخت لەسەر پابەندبوونی ڕێنماییەكانی تەندروستی لە شوێنە گشتیەكان و بڕیارەكانی خۆپارێزی لەلایەن وەزارەتەكانی ناوەخۆ و پەروەردە و ئەوقاف و كاروباری ئاینی و گواستنەوە و گەیاندن دەكەینەوە، وە بەردەوامیش دەبین لە پشكنین و گەڕان بەدوای تووشبووان، جارێ ماوەی زیاتر پێویستە بۆ دڵنیابوون لە كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ئەو نەخۆشیە و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی

١٠ ئایار ٢٠٢٠

 

 

Back to top button