ئەمڕۆ لە سەرتاسەرى هەرێمی كوردستان ده‌رگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە

لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەھەرێمی كوردستان کردنەوەى دەرگاى مزگەوتەکانى بەڕووى هاوڵاتیاندا راگەیاند.

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ، بەفەرمى بەپێی رێنمایی ورێككاره‌كانى وه‌زاره‌تى تەندروستی و لێژنەی باڵای کۆرۆنا ده‌رگای مزگه‌وته‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی نوێژ خوێنان ده‌كرێته‌وه‌

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو رێکارانەی کە لەمەودوا پەیڕەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرن بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان.

بریاری كردنه‌وه‌ى ده‌رگای مزگه‌وته‌كان دوای ئه‌وه‌ى دێت كه‌ نزیکەى 2 مانگە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و قەدەغەى هاتوچۆ دەرگاى مزگەوتەکان بەڕووى هاوڵاتیاندا داخراوه‌

Back to top button