ڕاگەیەندراوێکی نوێ لە پارێزگای هەولێرەوە بۆ هاوڵاتیان

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر ئاماژە بەوە دەدات، دوای ئەوەی بڕیاری كردنەوەی بازاڕ و زۆربەی شوێنەكان دراوە، بەڵام پێویستە ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن، چونكە ھێشتا مەترسی كۆرۆنا ماوە.

دەقی راگەیەندراوەكەی پارێزگای ھەولێر:.

رۆژی شەممە رێکەوتی 2020.5.9 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبۆوە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-

یەکەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراونەتەوە و کاردەکەن دەبێ پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لەکۆرۆنا، هەر شوێنێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دووەم/ هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و پێویستە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر زۆر بە هەستیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەبالغەکان و دەستکێش و دەمامک ببەستن.

سێیەم/ یانەکانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەکێشان، شوێنەکانی مەساج، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان، هۆڵەکانی پرسە، دانانی پرسە، سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، قەدەغەیە و شوێنەکانیش بەداخراوی دەمێننەوە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

2020.5.11

Back to top button