لە خانەقین تەرمی 2 ھاووڵاتی كورد دۆزرایەوە

پاش ئەوەی لەلایەن چەکدارانی داعش رفێنران، ئەمڕۆ تەرمی دوو هاوڵاتییەکەی خانەقین دۆزرانەوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك درەنگانی شەوی رابردوو 2 ھاووڵاتی كورد لهگوندی مێخاسی لهسنوری خانهفین لەلایەن چەند چەكدارێكەوە رفێندران و دوای چەند كاتژمێرێك لە رفاندنیان بهرهبهیانى ئەمڕۆ دووشهممه تەرمی ھەردوو هاوڵاتیهكه دۆزرایەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، شەوی رابردوو لەکاتی دروێنەکردندا لە گوندی مێخاس ئەو دوو هاوڵاتییە جوتیارە کاکەییە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێنراون، ئەمڕۆش تەرمەکانیان دۆزرایەوە.